باخچه‌كه‌مان
- Rostam Xamosh
- Jul 1, 2020
- 1 min read
ئـای ئێسـتا دڵـم خـۆشــه
کـه لــه‌لای هـاوڕێـیـانــم
هه‌موو رۆژ دێم و ده‌چـم
لـه بـاخـچـه‌ی سـاوایانـم
فێری وانـه‌ی جوان ده‌بـم
لـــه‌لای مـامـۆسـتـایـانـم
به‌قسه‌ی خۆش و به‌یاری
بــه‌ره‌و ئــاســـۆ ده‌ڕوانم
ئاینده‌مــان گــه‌ش ده‌بێ
ڕوونــــاک ده‌بـــێ ژیانـم
ئــاوه‌دان بـــێ ئه‌م باخـه
مــاڵــی خـۆمـه‌و ده‌زانـم
زۆر بـه‌پـاکــی رایده‌گـرم
ئه‌رکێکه‌و له‌سـه‌ر شـانـم.
شیعر بۆ منداڵان
محه‌مه‌د داریاس - كۆیه

Comments