باڵندهیهكی بهندكراو
- Rostam Xamosh
- Aug 6, 2020
- 1 min read
ئــەو بـاڵـنــدەی بـەنـدکـراوە مــافـــی ژیـنـی لـێ خـوراوە
هــەمـــوو سـاتـێ دەنـاڵێنـێ بـۆ سەربەستی دەجریوێنـێ
ئـەڵـێ: ئێـســتـا نـیـگـەرانــم دوور لـە ئـاشنا و گوڵستانــم
بــە ئـــاواتــم ، کـــە بێـمـەوە لــە ســـەر چـڵـدا بنیشـمـەوە
بــە ســۆزەوە لــە نـاخـی دڵ تێر بخوێنـم بـۆ جوانـی گوڵ
خـۆشـــە فـڕیــن بــە ئــازادی هــەردەم بــژی بـــە دڵـشـادی
ڕۆستەم خامۆش
ههولێر ساڵی 2000 نووسراوه

Comments