باڵی پەپولە
- alihamarashid
- Jul 25, 2020
- 1 min read
Updated: Jul 27, 2020
شیعری /ئەمین محەمەد
.
خۆزگە وەکو پەپولە
منیش باڵم دەنەخشا
منداڵان دەورم بدەن
بێن بۆ لام بۆ تەماشا
بفڕم لەگەڵ باڵندە
ببم بەهاوڕێ بۆیان
بەکۆمەڵ بانگم بکەن
بمبەن بۆ ماڵی خۆیان
باڵم ڕابوەشێنم
تێر سەما بکەم لەوێ
لەسەر هەور ڕاکشێم
تا خەوم لێدەکەوێ
خاڵخاڵۆکە بێت بۆ لام
دەستم بگرێ لە ئاسمان
بچمە سەر باڵەکانی و
بێمەوە ماڵی خۆمان
Comments