top of page

بێچووە فیل و قوتابخانە...هۆنراوە بۆ منداڵان.....هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

بێچــووە فیلێــــکی خـــــــرپن

بـــــۆ قوتابخـــــــانە و خوێندن

ڕێی گرتە بـــــەر بە جــــوانی

لەگـــــەڵ گشت هــــاوڕێکانی

دڵ پـــــڕ خۆزگـــە و ئارەزوو

ئاســـــودە و دڵخۆش دیار بوو

هـــــەر کــــە شێوەی شیرینی

ئاسکـــــە بچکۆلـــــــەی بینی

بـــــەخێرایی چـــــوو بۆ لای

وتی هاوڕێ لـــــــە چی دای؟

ئاسکـــــە بچکۆلـــەی نازدار

بەسەمــــــاو بەلەنجــــەو لار

وتی ئــــــەی فیلی هـــاوڕێم

کە بۆ قوتابخـــــــانە دێـــــــم

ئەمەندە دڵخـــــۆش دەبـــــــم

دەڵێی بـــــــۆ سەیــران دەچم

چــــــونکە قوتابخـــــــــانەیە

جێی خـــــــــوێندن و وانـەیە

جێیی زانیارییە و فێربـــوون

بەرەو ئاسۆی گەش و ڕوون


留言


bottom of page