top of page

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە.....یەکی حوزەیران.....عەلی حەمەڕەشید

Updated: Jun 1, 2021


بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە

یەکی حوزەیران

عەلی حەمەڕەشید

ئەوا یەکی حوزەیرانە

جەژنە و ڕۆژی منداڵانە

فیستیڤاڵی گۆرانییە

سەما و جوڵەی پڕ جوانییە

وەک پەپولە و گوڵی بۆندار

منداڵانی شەنگ و نازدار

دڵ پڕ هیوا و خەونی مەزن

بە تێکەڵی دێن و دەچن

بەدەنگێکی بەرز و شیرین

بەخەندە و قاقا و پێکەنین

دەڵێن هەوڵی خۆتان بدەن

مافەکانمان لەبیر مەکەن

٢٠٢١/٥/٢٩


Comments


bottom of page