بەخێربێن...هۆنراوە بۆ منداڵان....عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Dec 20, 2022
- 1 min read
بەخێربێن
هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید
بەخێربێی بــابــە،بەخێربێی دایــە
بەھــــاتنتان دڵ،لــــــەخۆشیدایە
ئێوەش بەخێربێن خوشک و براکـــان
ھـــاتنتان خۆشی خستۆتە دڵمـــان
ئەمـــڕۆ ڕۆژێکی بێوێنە و جــــوانە
دیـداری ئێوە و مامۆستاکــــــــانە
ھـاتـــوون ھــــەواڵی ئێمە بپرسن
ھەڵسوکەوتیشمان چـــاک ئاگاداربن
تا بە ھاوکـــــاری لەگەڵ مامۆستا
پرۆسەی خوێندن بـــەرەو پێش بڕوا
مامــــۆستایانی ھەمیشە مانــدوو
خۆشەویستیمان دەردەبڕین ھەمـــوو
ئێمــــە دەزانین ئێوە دڵســـــۆزن
مـــاندووی ئەرکێکی بەرز و پیرۆزن
وا کەسوکـــــارمان ئەمڕۆ ئامادەن
تــا بە دیداری بەڕێزتـــان بگەن
دەربـــــارەی ئێمە چیتان لاھەیە
چی پەسەند نییە و کۆسپی ڕێگەیە
بۆیان باس بکــەن زۆر بەشێنەیی
تــا سبەی نەبێ بە جێی گلەیی
ئەوسا ھەردوولا ھەر بە ھاوکاری
ئێمە دەخەنە خۆشی و بەختیاری
...
تێبینی:
ئەم هۆنراوەیە بۆ کۆبوونەوەی مامۆستایان لەگەڵ کەسوکاری قوتابی.

Comments