بەرهەمێکی نوێی تایبەت بە ژینگە بۆ منداڵان... (منداڵ و ژینگە) ..ئا:باوکی بارانalihamarashid4Jun 20, 20211 min read بەرهەمێکی نوێی تایبەت بە ژینگە(منداڵ و ژینگە)باوکی باران منداڵ و ژینگە، ناونیشانی بەرهەمێکی نوێی مامۆستا (عەلی حەمەڕەشید)ە کە تایبەتە بە ژینگە و لەلایەن ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە چاپکراوە لەسەر ئەرکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی..بریتییە لە هۆنراوە و ئۆپەرێت و شانۆیی تایبەت بە ژینگە بۆ منداڵان،هونەرمەند (نەجات عەبدوڵا) وێنەی بەرگەکەی کێشاوە و دیزاینی ناوەوەی کاک( جمعە سدیق کاکە)یە وکاک ( مەعروف مەجید) سەرپەرشتی چاپکردنەکەی کردووەو کاک (سڵێمان جەرجیس) هەڵەچنی کردووە،بێجگە لە پێشەکی کە بەڕێز ئەندازیار( عەبدولڕەحمان سدیق )بۆی نوسیوە پێشەکییەکی نوسەریشی تێدایە... ئەم بابەتانەشی لەخۆ گرتووە: ( دار و ژینگە و مرۆڤ،ژینگە دۆستیی (١)،ژینگە دۆستیی (٢)،ژینگە،بەرنامەی خاوێنی،خاوێنی،وانەی ژینگە،نەمامێکی نوێ،ژینگە شیرینە،ژینگەهـ یا شرینە،یاریی ژینگە،یاریا ژینگەهێ،بڕوا بەخۆبوون،تابلۆ و ژینگە،ژینگە دۆست،لەپێناو پارێزگاری لە ژینگە،بۆ جوانیی ژینگە،ژینگەم خۆشدەوێ)شایانی باسە ئۆپەرێتێک و شانۆییەک لەلایەن مامۆستا( محەمەد ساڵح پێندرۆیی) کراوە بە کرمانجی دەستیان خۆش بێت و نمونەیان زۆر بێت...سوپاس بۆ کاک مەعروف مەجید سەرۆکی( ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە) کە لەگەڵ ئەم بەرهەمەدا ماندوو بوو،هەروەها سوپاس و دەستخۆشی بۆ کاک (ئەمین محەمەد)کە ماندوو بووە لەگەڵ بەرهەمەکەدا..
Comments