top of page

بەسەرھاتی سابوونێک

Updated: Sep 28, 2020



عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

ڕۆژێک ســـــــابونێکی مــــۆر

مات و زیز لەسەر دەست شـــــۆر

دڵی پڕ بوو لە گـــــــــــریان

لێی کـــــــۆبوونەوە خــــێزان

وتیان ھـا خـــــــەریکی چیت؟

چی ڕویداوە بۆ ئەگـــــــریت؟

ئەویش وتی دانیشــــــــــن

گوآ لەم وتانەم بگــــــــرن

چـــــەند ڕۆژێکـــە بە تەنیام

کـــــــــەس نابینم بێ بۆ لام

بەکــــــــــــارم بێنآ زوو زوو

بۆ شـــۆردنی دەســـــــت و ڕوو

پێش خواردن و دوای خــــواردن

خــــــێرا بگـــــــاتە لای من

یان کـــــە چووە تەوالـــــێت

ھـــــــاتە دەر بۆ لای من بێت

لەبــەر ئەوانــــــە ماتـــم

ئـــەوە بوو بەســەرھاتـــم

@@@


Comments


bottom of page