top of page

تابلۆ و ژینگە


عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی


ڕۆژێک چـــــەند قوتابییەک

بەمـــــــەبەستی پێشانگە

بـــــۆ وشیاریی دەربــــارەی

پـــــاک ڕاگـــرتنی ژینگە

یەکی چەند تابلـــــۆیەکیان

کێشا بــــوو بــــە ڕەنگینی

کــــاتێک مامۆستای ھــونەر

ئـــــەو تابلۆیـــانەی بینی

دەست خــۆشی لێکـــــردن و

وتی ئێوە دەزانــــــــــن؟

چوارچێوەیان تێ دەگـــــرین

چونکە تایبەت و جـــــوانن

پێشانگەی قوتابخـــانەش

بەو وێنانە ڕێک دەخــــەین

پیشانگەکـــەش ناو دەنێین

ئێمەی گوڵ (دۆستی ژینگەین)

....

٢١/١/٢٠٢٠




Comentarios


bottom of page