top of page

ته‌ندروستی خۆم

ژیــرم، پــاکــم، خـاوێـنـم

مـــن پـابـەنـدی ڕێنوێـنـم


لـەبـۆ تـەنـدروســتی خۆم

دەستەکانم جوان دەشۆم


ناهێڵم هـەرگیـز پـیـس بم

نامەوێ جەستە سیس بم


بــەڕاســتـی خـۆپــارێـــزم

بـۆیــە ســاغ و بــەهێـــزم


دەژیـــم وا بــە دڵخـۆشـی

مـن دوورم لـە نـەخـۆشـی


دەروون و گیان ئـاسـودەم

بەختـیـار و لێـو بەخەندەم


ڕۆستەم خامۆش

هەولێر ۲٠۲٠/۳/۳۱



Comments


bottom of page