top of page

تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی....عەلی حەمەڕەشید

تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی.........................عەلی حەمەڕەشید

.

زۆر ئاسودە و دڵخۆشین

لەم تیپەدا هەموومان

کەدەبینە هۆی خەندە

بۆ سەر لێوی ئێوەی جوان

.،.،.،.،

کەدەتان بینین وەک گوڵ

بۆنخۆش و ڕەنگاوڕەنگن

بەجوڵەو سەماو یاری

ئێوەش تێکەڵ ئاهەنگن

.،.،.،.،.،.،

بەشدارن لەگەڵماندا

بە چەپڵە و قاقای شیرین

بەئاواز و گۆرانی

دەتان خەینە پێکەنین



Comments


bottom of page