جهژن
- Rostam Xamosh
- Jul 29, 2020
- 1 min read
جــەژنـــە، ئـەمـڕۆ جـەژنـەیــە
پــڕ لــە شــــادیی و خـەنـدەیــە
دونــيــا جـــوان و ڕەنـگیـنـــە
وەکــــــو پــــەلـــکــە زێـڕینـــە
ســــــەیـــرکــــەن وا منـــداڵان
چــەنــد جوانــن لـە نێـو کۆڵان
ڕووخساریان بە چەشنی گـوڵ
ئــاســــوودەن بـــە گیـان و دڵ
بـــەرگــی نـوێـیـان پـۆشــیــوە
گـــوڵاویـــــان لــــێ بــــاریــوە
گـۆرانــیی و ســــرود دەچــڕن
هـەســتـی خـۆشـیی دەردەبڕن
ڕۆستەم خامۆش

Comments