top of page

جه‌ژنه‌

جـەژنـە، خـۆشـيی دڵانـــە

جـەژنـە، بــۆنــی گـوڵانـــە

ســـەرتـاپـا ئــەم زەميـنــە

پـڕ شـادیی و پێکـەنـیــنــە


جـەژنـە، دونيـا قەشـەنگـە

پۆشـاكمـان ڕەنگـاو ڕەنگـە

دڵـمـان وەک بـەفــری كێوە

خـەنــدەمـان لـەســەر لێوە


جەژنـە، بەختيارين هەموو

دەڕۆيـن لـەبـۆ يـاریی، زوو

هـەڵـده‌پـەڕیـن بـە جـوانـی

دەچـڕیـن شيعر و گـۆرانـی


ڕۆستەم خامۆش




Comments


bottom of page