جەژنی دارستان
- alihamarashid
- Nov 22, 2020
- 1 min read
ئەمین محەمەد
.
هەمو وەرن،دەی با بڕۆین
بۆ ناو دارستان
بۆ بینینی ئاوی کانی و
چۆڕاوگەی باران
گۆرانی دەڵێن بۆقەکان
کاتی ئێواران
گوێم لە جریوەی باڵندەیە
دەفڕن لە ئاسمان
سمۆرەکان دێن و دەچن
لەسەر لقی دار
چەند جوانن ڕیزیان بەستووە
ورد ورد دێنە خوار
ئای لەو فیل و زەڕافەیە
چۆن بون بە هاوڕێ
تەماشای ئەو بێچوە ئاسکە
بۆ لای ئەوان دێ
بە قونە قون کەوتوتە ڕێ
کەروێشکە خرپن
ئەمڕۆ جەژنی دارستانە
ئاهەنگ دەگێڕن
٢٠٢٠/٧/٢
Comments