خهندهی جهژن
- Rostam Xamosh
- Jul 30, 2020
- 1 min read
ســـپـێـدەیـــە و نـەما شــەو
منــداڵان ھـەســتان لە خــەو
چاویان گەش و دەروون پاک
جـلـیـــان تــــازەو دڵ ڕووناک
ھــەمــوو شـــادو بــە جـۆشن
نــاخ ســپی ، کــە ڕووخـۆشن
پـێــکـــڕا گـــۆرانــیی دەچـڕن
شــــادیی دەروون دەردەبــڕن
دەڵـێــن : ئــەمــڕۆ جــەژنـەیـە
کـاتی خـۆشـیـی و خـەنـدەیـە
نـوقـڵانــەی جــەژن دەخـۆیـن
بـــۆ شـــــاری یـاریی دەڕۆیـن
ڕۆستەم خامۆش

Comments