top of page

خولی فێربوون...هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید

خولی فێربوون

هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید

ھاتووین بۆ خولی فێربوون

تا ئاسۆمان گەش بێ و ڕوون

بـە چـــــالاکی و زانیاری

بە وێنە و مەلـــە و یـاری

لێرە کـات بەسـەر دەبەین

توانای خۆمـان دەردەخەین

وانـەی تــــازە فێر دەبین

ھی ئـەو پۆلەی بۆی دەچین

بۆ خولیا و بەھرەکـانمان

بۆکاری باش و جوانمـان

مامۆستاکــان ھاوکـــارن

لەگەڵمان دەست بەکــارن

تــا ئێمەی بچکـۆلە و ژیر

مرۆڤێک بین ڕۆشـــــنبیر

١٠/٧/٢٠١٨



Comments


bottom of page