top of page

خوێندنەوەی کتێبی ئەدەبیی منداڵان....شتنەوەی میوەکان... زانیار سەردار قڕگەیی

شتنەوەی میوەکان

زانیار سەردار قڕگەیی

( شتنەوەی میوەکان )، ناوی کتێبێکی منداڵانی ( تاھیر عەبدوڵڵا)یە، ئەم کتێبە خۆی لە چیرۆکێکی منداڵاندا دەبینێتەوەو کۆمەڵێک ڕیِنمایی و ئامۆژگاری بۆ منداڵە ژیکەڵەکانی کوردستان تێدا بەرجەستە بووە . تاکو منداڵان لە ژیاندا سەرکەوتووبن و دووربن لە نەخۆشی و گیانێکی تەندروست فەراھەم بکەن. منداڵان ھاندەدات تا گوێ بۆ ڕێنمایی و ئامۆژگاری دایک و باوکیان بگرن و ، ژیرانە مامەڵە لەگەڵ یەکتری و ھاوڕێیانیاندا بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ھەتا بە ئاسوودەیی ژیان بگوزەرێنن . پاشان نووسەری ئەم بابەتە باس لە خۆشەویستی یەکتر دەکات ، تا منداڵان فێرببن یەکتریان خۆش بوێت و ڕێز لە بەرامبەرەکەیان بگرن .

لە بەشێکی دیکەی چیرۆکەکاندا باس لە ھەماھەنگی و ھاوکاری و یارمەتی دانی دایک و باوک و خوشکو برایان و ھەڤاڵانیان و دەرو دراوسێکانیان دەکات چ لە قوتابخانە چ لە ماڵەوە یان لە کۆڵانان ...

لێرەدا ھانی منداڵان دەدا بۆ خواردنی میوەو سوودبینینی لە تێکڕای میوەکان لەبەر ئەوەی بۆ تەندروستیان بەسوودەو بەشێکی زۆر لە ڤیتامینەکان کە لە میوەدا ھەن گرنگن بۆ تەندروستیان. ھەروەھا ئەم ڤیتامینانە بەرگری لەش بەھێز دەکەن بەرامبەر بە میکرۆب .

بەم کارە منداڵان ھان دەدات لە کاتی پێویستیدا ھاوکاری خۆیان و دەوورووبەریش بکەن و پاک و خاوێنی ڕابگرن لە کاتی میوەخواردنیشدا بەجوانی میوەکان بشۆنەوە لە ترسی میکرۆب و بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی .

ئەم بەرھەمە بەسوودە بۆ منداڵان و دەستخۆشی لە نووسەرەکەی تاھیر عەبدوڵڵا ئەمین دەکەین و ھیوای بەردەوامی و بەرھەمی زیاتری لێ دەخوازین بۆ منداڵە چاو گەشەکانی کوردستان .

لێرەدا بەشێک لە چیرۆکی ناو ئەم کتێبە خنجیڵانەیە دەخەینە ڕوو:-

شتنەوەی میوەکان

ئارا کوڕێکی زۆر ئاقڵ و گوێڕایەڵ و زیرەکە ، خوشکەکەشی ئانیا ھەرچەندە بەتەمەن لە ئارا بچووکترە بەڵام ئەویش ئاقڵە ، ئەم خوشک و برایە زۆر خۆشەویستن و دایک و باوکیان زۆر لێیان ڕازین و دراوسێکانیشیان بەھەمان شێوە ئارا و ئانیا یان خۆش ئەوێ ھەر ئەمەشە وای کردووە کە لە گەڕەکەکەیاندا بە (پەپوولە و گوڵ) بانگ بکرێن چونکە وەک پەپوولە ھەڵسوکەوت ئەکەن و وەک گوڵیش جوانن.


Comments


bottom of page