top of page

خۆشترین خەون....هۆنراوە بۆ منداڵان.....عەلی حەمەڕەشید

خۆشترین خەون

عەلی حەمەڕەشید

دوای یـاریکــردن

ھیلاک و مــاندوو

خــەونێکـم بینی

خۆشترین خەو بـوو

...

لەســەر جۆلانەی

حەوشـەی ماڵـەوە

خـــۆمــم دەبینی

بە دوو بـــاڵەوە

...

دەمویست لەو جێیە

دەربـــاز بم بڕۆم

تا گەشــتێک بکەم

بە ئــارەزووی خۆم

...

دام لە شـەقەی باڵ

ھــەر کـەوتمە رێ

لەگــــەڵ کۆتردا

خۆم کـرد بە ھاوڕێ

...

ئەو بـە گمـــە گـم

منیــش گــــۆرانی

ھەمـــوو جێگایەک

گەڕاین بە جــوانی

...

ئەوەی جوان بوو لام

ھەمــووم دەنووسی

چیم نەزانیــــایە

خێرا دەمـپرســـی

...

چـــــونکە دڵنیام

ئاسـۆی گـەشی مـن

فـــراوان دەبێ بـە

پرســــیار کــردن

...

٢٨/١١/٢٠١٠




Commentaires


bottom of page