خەندە
- alihamarashid
- Sep 23, 2020
- 1 min read
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئای چەند خۆشە وەک ڕوناکیی
بــــــڕۆم تــاریکی ڕاو بنێم
بەرەو دورگــــەی بەختەوەریی
بە بـڕواوە ھەنگــــــاو بنێم
ببم بــــە ھـەوێنی خەندە و
ھـــەر گۆرانیی شــــادی بڵێم
گشت منداڵان بێن بــــۆ لام و
ھەموویان بکەم بــــە ھاوڕێم
....
٢٨/٥/٢٠٢٠
Comments