top of page

خەندەی ئاوات....هۆنراوە بۆ منداڵان..................هۆنراوەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

خــــــەندەی ئـــــاوات


ئەگـــــــــەر باڵدارێک دەبووم

بۆ ھەمــــــوو لایەک دەچووم

ھـــــــەرچی بــــاخ و کانی یە

ھـــــەر شوێنێک پڕ جوانی یە

بە ھەمــــــــوویدا دەگـــــەڕام

کوێ خۆش بوو تیا دەوەســتام

گۆرانی خـــۆش فێر دەبــووم

لە گـــــــەڕانیش تێر دەبــووم

لــــــــــە دوایی دا بێ وەستان

دەچووم بۆ لای خۆری جوان

ھەتاکو لــــــــە تیشکی خۆی

بدات بـــــــــەوەی وێڵە بـۆی

تا تاریکــــــــــایی ســامناک

بکـــــات بـــە ڕۆژی ڕوناک

ئەوســـــــــا من دەھاتمــەوە

بە خــــــــەندەی ئاواتمـــەوە

.........

١٩٨٨/٧/٣١

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی



Comments


bottom of page