خەونەکانمان....هۆنراوە بۆ منداڵان......عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Jun 16, 2022
- 1 min read
خەونەکانمان
هۆنراوەی:عـــــــــــــــــــەلی حەمەڕەشید
خەونەکانی ئێمە زۆرن
ڕەنگاوڕەنگ و جۆراوجۆرن
بەخونچەی ئاوات ڕازاوەن
وەک دنیای منداڵ گەشاوەن
بەپەپولەی حەز نەخشاون
پڕ لە پرشنگی هەتاون
هەر خۆشییە لەگشت لاوە
لەگەڵ جوانیی تێک ئاڵاوە
وەکو هەوێن بەشینەیی
دەبنە مایەی ئاسودەیی
ئێمە ئازا و چالاک دیارین
بۆیە دڵخۆش و بەختیارین
١١/٦/٢٠٢١

Comments