top of page

دارستان

چـــه‌نـــد جـوانــه‌ كوردستان

بـــه‌ دیــمـــــه‌نــــی دارستان

گوڵ و گوڵــزاری ڕه‌نگیـــن

مێرگی ڕازاوه‌ی نه‌خـشـیـــن

چـــانـــدنـــی دار گـرنــگـــه‌

بـــۆ پـــاراســتـنی ژیـنــگـــه‌

بۆ سه‌یران، گه‌شت و گـوزار

لـــه‌ وه‌رزی جــوانــی به‌هـار

گـــه‌ر هـه‌وای پـاك هه‌ڵمژیـن

بــه‌بـــێ نـه‌خــۆشــی ده‌ژیـن

گــه‌لـــی كـــورد بـــه‌ ئـازایی

بـــه‌ دره‌خــــت و ســـه‌وزایی

وڵاتێـــكـــــی قـه‌شـــه‌نــــگــه‌

لــه‌ جیــهـان بـه‌نـاوبــانـــگــه‌

شیعر بۆ منداڵان

عه‌لی به‌خته‌وه‌ر - هه‌ولێر





Yorumlar


bottom of page