top of page

دیارییەکەی دایکم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

.

ئای چەند خۆشبوو لەسەرخۆ دایکم کــەوتە گفتـوگـــۆ وتی ڕۆڵەی شـــــــیرینم دیــاریم ھێناوە بۆ تــــۆ منیش زۆر بە پــــەرۆشی سەرم خستە ســـەر کۆشی دەستی ھێنا بەســـەرما دنیایەک خــۆشیم نۆشی پاشان دایە دەست و برد ھات منی ماچ باران کـرد ماچ خەڵات و ھــاندەرە بۆ ئێمەی ژیکـەڵە و ورد ھێندەم زانی دایە خان وتی فەرموو ڕۆڵە گیان ئەوە چـەندین کتێب و گۆڤاری نوێی منداڵان

وتم دیــــاری تۆ و بابە بـــــەبــــاشی دڵنیابە چونکە دڵســـۆزی ئێمەن زۆر بــــە نرخ و نایابە وا منیش بڕیـــار دەدەم کتێبخانەی ژوورەکــەم بەو ھاوڕێ بەنرخـــانە زیاتر فراوان بکــــەم ٢٧/١٢/٢٠١٦

Comments


bottom of page