top of page

زارۆم

زارۆم ژیــــر و هـۆشــیــارم زارۆم جـــوانــــە ئـــاکـــارم

قسەم خۆشەو بەخشـنـدەم هـاوڕێ و دۆسـتی بـاڵنـدەم

هـەرگیــز ئــازاریـــان نـادەم لـەگـەڵـیـانــدا ئــاســـوودەم

ئــەوان جـوانـن بــۆ ژینـگـە هــەبـوونـیـان زۆر گـرینـگـە

ئەودەمەی ، کـە هەڵـدەفـڕن نـەغـمـەو گـۆرانــی دەچـڕن

شـــادیی بــۆ دڵـمــان دێـنـن چــونــکـە ئــاواز دەخوێـنـن


ڕۆستەم خامۆش




Comments


bottom of page