زەنگی ساڵی نوێ...هۆنراوە بۆ منداڵان.....عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Sep 18, 2022
- 1 min read
زەنگی ساڵی نوێ
عــــــــــــــــــــــەلی حــــــــــــەمەڕەشید
دەنـــگی ســــــــاڵێکی نـــوێ
چەند بـــەخۆشی دێتە بەرگوێ
پێکـــــــەوە بـــە پـــەرۆشەوە
بـــەدڵێکی پــــڕ جـــۆشـــەوە
بەرەو خوێندن هەنگـــاو دەنێین
بەخــەنـــدەوە ســـــرود دەڵێین
دەڵێین خــوێندن چـــرای ژینە
بـــۆ پێشکـــــەوتن توانا و تینە
تا هیوامــــان گـــەش و دیاربێ
هەروەکو خـــۆر پرشنگدار بێ
بۆیە هەمـــوو دەڵێین خوێندن
تەنها ڕێیە بۆ سەرکـــــەوتن
مامۆستاکــــان خەمخۆرمانن
هاندەرێکی دڵسۆزمـــــــانن
دەنگی زەنگی ســاڵێکی نوێ
چەند بەخۆشی دێتە بەر گوێ

Comments