top of page

سرودی ئاوەدانی......هۆنراوە بۆ منداڵان....عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

Updated: Mar 31, 2022

سرودی ئاوەدانی

هۆنراوەی :



  • Facebook

  • Twitter

  • LinkedIn

عەلی حەمەڕەشید ئێمـــــەی منداڵ دڵخۆشین وا بەهار و ســــــــەیرانە ئەوەی تینمــــــان دەداتێ هەڵەبجە ئـــــــــــاوەدانە …. وەرن هەمــــــــوو پێکەوە بە ئـــــاواز و گــــــۆرانی دەستی یەکتری بگـــــرین بەخۆشیی و شادومـــــانی …. بڵێین ئێمـــــەی بچکۆلە پەرۆشین بۆ ئەو کــــارە بۆ بــــــــاشتر بنیاتنانی ژیانەوەی ئەم شـــــارە …. بەخوێندن و زانیـــــــاری هەنگــــاو دەنێین بە گشتی هەتا شـــــاری هەڵەبجە نمــــــــونەبێت بۆ ئاشتی …. ناوی وەکــــــو ئەستێرە گــەش بێ و بدرەوشێتەوە سرودی سەرکەوتن بێ و هەموو کـــەس بیڵێتەوە …. بویت بەپایتەختی ئاشتی دڵخۆشـــــــم ئاوەدانی بڵند و پڕ شکــــــۆ بی تۆ ناسنامـــەی کوردانی ١٤/٣/٢٠٢٢

Comentarios


bottom of page