top of page

سلێمانی

Updated: Nov 14, 2020

ھۆنراوەیەک لە زمانی مندالانەوە بۆ سلیمانی

*ســـــلێمانی*


عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

.

ســـــلێمانی شارەکــەم شارە شـــــکۆ دارەکـــەم زۆر دڵـــــــگیرو ڕازاوەی دەڵێی بـووکی ئەم ناوەی تۆ ناســـراوی بە جوانی بەھەڵـــمەت و قوربانی جێی شــــانازی کوردانی ئەی شاری ســـــلێمانــی من دڵنیام ئەم شــــــارە ســـەری بڵندو دیـــــارە خەبات وتێکۆشـــــــانی مێژوو نووسی، بە جــــوانی شــــاری ئەدەب و ھونەر شــــاری نیشتمان پەروەر بۆ زانســـت و زانیـــــاری تۆ بێشــەنگێکی دیــاری زۆر ڕازاوە و دڵــــــگیریت بایتەختی ڕۆشــــــنبیرییت کانگــای ســـۆزو ئەوینی بۆیە لامـــــان شــــیرینی شـــاری شــەنگی کوردانی ئەی شــــاری ســـلێمانی دیمەنی تـــــــۆ نازدارە لە ئەزمڕەوە دیارە ..


댓글


bottom of page