سمۆرە و منداڵ....( دەمکردنەوەی خونچەکان) نوسینی:ئەحمەد حسێن ئەحمەد
- alihamarashid4
- Feb 19, 2021
- 1 min read
Updated: Mar 31, 2021
( دەمکردنەوەی خونچەکان) نوسینی:ئەحمەد حسێن ئەحمەد
...
(سمۆرەو منداڵ) بەرهەمێکی نوێی مامۆستاو نوسەر و پەروەردیارو ئەهلی
روناکبیری ، م.عەلی حەمە رەشید بەرزجی یە .نامیلکەیەکی خنجیلانەی رەنگاو رەنگی سەرنج راکێشی٢٧ لاپەڕەییە. بریتیتە لەچەندان کۆپلە شیعری نایاب بەزمانی منداڵان لەشێوەی سیناریۆ دا گرێدراوەو رازاوەتەوە.دەبێت ئەو راستییە بخرێتەرو ، کەمامۆستا عەلی حەمەرەشید، لە مێژەوە وەک قەڵەمێکی بەبڕشت و مەلەوانێکی کارامەو خاوەن ئەزمون لەروباری ئەدەبی منداڵاندا پەڕیوەتەوە و هەست و سۆزی مامۆستایانەی بەو دەستەوا ژانە دەربڕیوە، بە هونەری شیعر و چیرۆک بابەتی ناوازەی تر هاتۆتە گۆڕەپانەکەوە.چەندان بەرهەمی لەو بوارانەدا بەچاپ گەیاندوە. لەم روەوە پێموایە چونە پێشەوەوسەرکەوتنی بەدەست هێناوە. بەخۆشییەوە ئێستایش لەسەر هەمان رێچکە بەردەوامە. بەگوێرەی توانا نازی منداڵانی گەلەکەی هەڵگرتوە. هەمیشە بەدوای بیرۆکەی نوێ و داهێنان دا دەگەڕێت. واتا هەنگاو بەهەنگاو بە شێنەیی بەرو پێشەوە دەڕوات .بەو مەبەستەی بگات بە ئامانجە پیرۆزەکە ، ئەویش راژەی مێشک و دڵی یەک بەیەکی منداڵانی کوردستانە بەبێ جیاوازی .ئەگەرچی مامۆستای ناوبراو لە ئەدەبی گەورانیشدا جێدەستی دیارە بەڵام پتر لەهی منداڵاندا ناوبانگی پەیداکردوە. چەندە خۆشە قەڵەمێکی گەورە ویردی سەر زمانی منداڵان بێت. لەکۆتاییدا پیرۆزبایی گەرمی لێدەکەم و خوازیارم بەکاوەخۆ درێژە بە ئەدەبی پرشنگداری منداڵان بدات. هەر سەرکەوتوو تەندروست و چالاک بێت..
Comments