top of page

شیری دایک


عەلی حەمەڕيشید بەرزنجی

.

دایە گیان دڵـــــخۆشم کە

بەشیری خۆت گـــــۆشم کە

ئەو شیرە پاک وجــــوانە

بۆ مـــنی بچـــکـــۆلانە

پڕ پڕ لە ڤیتــامینـــــە

تێکەڵ ســـــۆز وئەوینــە

ھەرگیز نەخـــۆشم ناخات

تووشی سکچـــونم ناکات

نە زۆر سارد نە زۆر گەرمە

دەیخۆم لەو مەمکە نەرمە

بە جوانی گەشـــە دەکەم

بە زوویی بۆت پـێ دەگەم

دڵنیابە دایە گــــــیان

لەش ساغ و چالاک و جوان

بەرەو ئاسۆی گەش و ڕوون

بێ ھیلاکی و ماندوو بوون

ھەنگاو دەنێم لەسـەرخۆ

ڕەنجت نادەم بە فــــیڕۆ

٢٠٠١/٩/٧




Comments


bottom of page