top of page

فڕۆکەی تایبەتی.....چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان....عەلی حەمەڕەشید

فڕۆکەی تایبەتی

عەلی حەمەڕەشید

چەند خۆشبوو سواری

فڕۆکەی خەیاڵ

منی گەیاندە

ئاسمانی ساماڵ

...

بەناو ھەوردا

گوزەرم دەکرد

جارجاریش دەستم

بۆ ھەور دەبرد

...

ھەروەکو لۆکە

نەرم و نیان بوو

ئای کە شتێکی

جوانی ئاسمان بوو

کە تەماشام کرد

ئەوا ئەستێرە

بانگم لێ دەکات

وەرە بۆ ئێرە

...

منیش بێوەستان

خۆم گەیاندە لای

ھەر کە دابەزیم

وتی بۆ تەنھای؟

...

وتم ئەستێرەی

ھاوڕێ و نازدارم

بە بینینی تۆ

شاد و بەختیارم

...

ئەم فڕۆکەیە

تایبەتە بە خۆم

ئەمڕۆ بە تەنھا

من میوانی تۆم

...

وتی بەخێر بێی

ھاوڕێ جوانەکەم

ئەمڕۆ بۆ گەشتێک

لەگەڵ خۆم دەتبەم

...

پۆل پۆل ئەستێرە

دەھاتن بۆ لام

منیش وەستا بووم

بێدەنگ و سەرسام

...

ھەر ئەستێرە بوو

دەیوت بەخێربێی

دەیویست بە زوویی

بمکات بە ھاوڕێی

...

منیش پێم وتن

دڵگران مەبن

چی ئەستێرەیە

ھاوڕێیە بۆ من

...

یەک یەک لەگەڵیان

دەچووم بۆ گەڕان

چەند یاریی خۆشبوو

سوار بووم بێوەستان

...



حەزم لە چی بوو

بۆیان دەھێنام

خەرمانێک شتیان

لەبەردەم دانام

...

ویســـــتم ھەمــوویان

بێنم لەگــــــەڵ خۆم

خســــــــتمە فڕۆکە و

ســــوار بووم کە بڕۆم

...

زۆر بە پەلە بـــــووم

بۆ گـــــــــــەڕانەوە

لــــە پڕدا لەنـــــاو

ھەورەکــــــــــانەوە

...

دەنگـــێک پەیدا بـوو

وتی وا شـــــــــەوە

دیــارە خـــــەوت دێت

بڕۆ بخـــــــــــەوە

...

ئەوســـــــــاکە زانیم

ئەمە خــــــەیاڵە

کەوا لەو ســــــــــاوە

ســــەرم پێی قـــاڵە

...

١٧/٦/٢٠١٠



Comments


bottom of page