top of page

فڕین بۆ ئامێزی دایە


عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

....

بــــۆ ئاســمـانم دەڕوانی

لێوانلێو بــوو لــــە جوانی

...

بــە ڕۆژ خۆر لە ئاسمان بوو

شــەویش مانگ و ئەسـتێرە

ھــــەواڵیان بۆ دەنــاردم

بۆچــــی نــایەی بۆ ئێرە

...

ســــوار فڕۆکەی ھەور بووم

دڵخۆش بۆ ئەو گەشتە چووم

...

کــەوتینە ڕێ پێکــــەوە

ھەوری جــوان بە پێکەنین

وتی گوڵەکـــەی ھــاوڕێم

لـــە مـــاڵی کێ دابەزین ؟

...

جـــــا منیش لە خۆشیانا

لە ناوەندی ئاســــــمانا

...

بـــۆ ئەمــلاولام دەڕوانـی

زۆر حــەزم لە فــڕین بوو

لــــەو پەڕی خۆشیدا بووم

ھـــەر قاقا و پێکەنین بوو

...

یەک یەک ئەستێرەی نەخشین

پێشــــــوازی لێ ئەکردین

...

لـە ماڵێکیان دابــــەزین

خۆشترین ماڵ بــوو لە لام

کاتێ چـــــاوم کــردەوە

لــە ئامێزی دایکمــــدام

...

٢١/٥/٢٠١٣

Comments


bottom of page