فڵچەی ددان...هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید
- alihamarashid4
- Jul 24, 2021
- 1 min read
فڵچەی ددان
عەلی حەمەڕەشید
بمناسن هاوڕێکانم
فڵچەی دەم و ددانم
بۆ خاوێنی ئێوەی گوڵ
هەمیشە هاوکارتانم
....
بەشەوان لە پێش نوستن
یاخود یەکسەر دوای خواردن
بۆ شۆردنی ددانتان
وەرن وەرن بۆ لای من
....
لەگەڵ هەویری تایبەت
باش بەکارم بهێنن
ددانتان دەپارێزین
تا بەجوانی بمێنن
....

Kommentit