top of page

ماسییە سور

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی


.... ماسییە سور ،لەناو ئاو بێزاربوو بڕیاری ، دا بڕوات زوبەزو

ماسییەکان ،پێیان وت ئەی داماو نیشتمان ، بۆ ماسی ئاوە، ئاو

گوێی نەگرت ،کەوتە ڕێ بێ پشوو ھـەواری ، دێرینی لەبیرچوو

گەیشتە ،تەنکایی ڕوبارێ خۆی ھەڵدا سەر زەوی بەجارێ

منداڵێک پەیدا بوو لەناکاو ماسییەکەی ھەڵداوە بۆناو ئاو

بینی وا کەوتەوە سەمای خۆی وایزانی کەیاری دەکات بۆی

ماسییەکەش تێگەیشت لەڕاستی بەبێ ئاو ناتوانێ ئەو بژی

.... ٢٠٢٠/٧/٥

Comentários


bottom of page