top of page

مراوی

Updated: Jul 15, 2020

سەلاح نیساری /بۆکان

.

لەگۆلاوێ مراوی

لەگەڵ مەلانی ئاوی

هەرای کرد لە مریشکێ

ئەرێ دادە کەنیشکێ ‌

ئازای وەرە ئەم ناوە

مەلەی بکە لەو ئاوە

نازیرەکی ناتوانی

وەک من مەلەی نازانی

مامر وتی من و ئاو!

ئەی بەلەنجەی بەڵەک چاو

بۆقێ خێرا هاتە دەنگ

کردی بە گاڵتە و جەفەنگ

هەرکەس ئیشی خۆی جوانە

عەیبە لێی مەدە تانە

ئێوەسەرسەوز و بۆرچین

جوانن لە ئاوا ئەژین

ئەو پەڕ و باڵ نەخشینە

لە خاکا دەکا چینە...




Comments


bottom of page