top of page

منـداڵـێکی دڵـپاکـم .. رەزا شـوان

منـداڵـێکی دڵپاکـم .. رەزا شـوان


منـــــــــداڵـێکی دڵپـــــــــاکم

گـورج و گــۆڵ و چـــــالاکم

هاوڕێی هەنگ و پەپوولەم

دێـــم و دەچــــم لە جووڵەم

لێو بە خەنـــدەم رووخۆشم

خۆشـی و شــــادی دەنۆشم

هـەردەم پــــاک و خـــاوێنم

وەک گوڵـم و گـوڵ دەڕوێنم

خوشک و بـرا و هـاوڕێیان

چاکەخــــوازم بۆ هـەمووان

دڵســـــۆزم بۆ نیشـــــــتمان

خۆشـم دەوێی کوردســــتان

نەرویـج : ٢٠١٥

Comments


bottom of page