top of page

منی منداڵ

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی دایە گــیان منی مــــــنداڵ بابە گیان منی مـــــــنداڵ مافی خۆمە سەربەســت بم ئاســـــــوودە بژیم لە ماڵ کاری قورســـم پێ مەکەن لە خوێندنیش دوام مەخەن بۆ مەبەستێکی خـــــۆتان منداڵیم لێ تێک مـــەدەن چـــــــونکە دنیای منداڵی خۆشـــــترین کاتە لە ژین با بە ئارەزووی خــــۆمان ئەو خۆشی یە بچــــێژین کاتێک پرسیارێک دەکەم بۆئەوەیە تێ بگــــــــەم بە ڕووما ھەڵمەشـــاخێن وەڵامــەکـــــەم پێ بڵَێن ئەگەر ڕۆژێک لــە ڕۆژان داوای شتم کــــرد لێتان تواناتان نەبوو بیکـەن قەت بەڵێنم پێ مەدەن

...

٢٠٠٠/٧/١٨

תגובות


bottom of page