top of page

مەلەکردن

Updated: Jun 25, 2020

... عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی ڕۆژێک لە تاوی گەرمــا جلم نەھێشت لەبەرمــا حەوزێکی مەلەمــان بوو خۆم ھـەڵدایە ناوی زوو (ئارۆ) ش وەکــو مراوی ھات خۆی ھەڵدایە ناوی کەوتینە مەلە و یــاری شــادی و خۆشی دەباری دایکم وەک مامۆستا بــوو لە نزیکمان وەستا بــوو یاریمان دەکــرد بە ئاو فێنک بووینەوە تــەواو پاشان وەکـــو مەلەوان ھاتینە دەر ھەردووکمان خۆمان گۆڕی دەستوبــرد چووم سوپاسی دایکم کرد ٢٠١٧/٧/٧

Comments


bottom of page