top of page

نەورۆز...عەلی حەمەڕەشید

Updated: May 29, 2021

نەورۆز

عەلی حەمەڕەشید


وا نەورۆز هاتەوە

نێرگزی هێناوە

پێشوازی لێدەکەین

بەخۆزگەو هیواوە

گۆرانی بۆ دەڵێن

بەحەز و خولیاوە

بەرگی جوان دەپۆشین

بەخەندەو قاقاوە

نەورۆز بە هێمای

ئازادی ناسراوە

منداڵی شاروگوند

واخۆیان سازداوە

پێکەوە بەخۆشی

بەوپەڕی توناوە

ئامادەن بەشداربن

بەهێز و بڕواوە

...

٢٠٢١/١/٢٨

Comments


bottom of page