هاوڕێ
- Rostam Xamosh
- Jun 28, 2020
- 1 min read
هاوڕێی گەورەو بچووکم
رازاوە چـــەشــنی بووکم
بێ خـۆراک و بــێ دەنگم
بـــاڵـداری رەنـگـاو ڕەنگم
جێـگـام بـــەرز و خـاوێنە
وەک بــــەرۆکــی ئــاوێنە
هــاوڕێــی زانــا و ژیرانم
پــڕ لـــــە وتــــەی پیرانم
چــرای رێـگـــای رزگاریم
خەڵــکی دێهات و شاریم
بـــاڵــم هــەڵــمــەوەرێنـن
روخـــســـارم مــەژاکێنـن
دنـیــا بــەمنــەوە جـوانـە
نــــازدار و خـشـــپـیـلانـە
بـــــەرۆکـــم پـڕ حیسێبـە
نـــــــاوی بـــــەرزم کتێبـە
شیعر بــۆ منداڵان
سەلاح نیساری - بۆکان

Comentários