چەپکێک هۆنراوەی نیشتمانی
- raza shwan
- Aug 6, 2020
- 1 min read
رەزا شـوان

سروودي من کــــــوردە گـــــەلـی قـارەمـــــــــــانـم
کـوردســــــــتـانـە نـیـشـــــتـمــــــانـم پـێـشــــــمەرگـەیـە پـاســەوانــــــــــم ئـازادیـــــیە هـیـــــــــوای ژیــــــــانـم
کـوردســـــتـانـم سـۆمـــــای چـــــاوم دڵ و هـەنــــــــــــاسـە و هـەنــــــاوم هــــێـزی گــــوڕی تـیـــن و تـــــــاوم
هـۆگــــری تـــــۆم هـــــەتـا مـــــــاوم
کـوردســـــــــتـانـم بـە یــــــــــەزدانـم هـــــەردەم وێـــــردی ســەر زمـــانـم دروشـــــم و بـەڵــــێـن و پـەیـمـــانـم کـوردســــــــــتـانـم یـا نـەمــــــــــانـم
کەرکووک : ١٩٧٠
کەرکووکەکەم مـــن کـوردێـــــــــکی بـچــــــــووکـم رەسـەنــــــــزادەی کـەرکـــــــــووکـم
کـەرکـــــــووکـی کـوردســـــــــــتـانـم زێـــــدی شــــــیـریـن و جـــــــــوانـم
کـەرکـووکـەکــــــــەم پـێـنـاســـــــــەم
دڵ و خــــــــــوێـن و هـەنـاســــــــەم
بـاوەگـــۆڕگـــوڕ مـەشـــــــــــــخـەڵـم روونـــــــاکی دیــــــــــدە و دڵـــــــــم
کـەرکـــــووک بـێ تـۆ هـەڵـنـــــاکـەم هـەرگـیــــز لـە یــــــادت نـــــــــاکـەم
بـە هـــــۆش و بــــــیـر و هــــــــێـزم کـەرکــــــووک مـن دەتـپــــــــــارێـزم
نەرویـج : ٢٠٠٠
رۆڵـەی کوردیـن
رۆڵــــــەی کـوردیــــــن دلـــــــێـریـن هــــەردەم شـــــێـرتـر لـە شـــــێـریـن
تـێـکـۆشــــــــەریـن دڵـســــــــــۆزیـن
بـۆ کـوردســـــــــتـان بـەســـــــۆزیـن
شـانـــــــــازیـیـە کـە کــــــــــــوردیـن قـارەمـــــــــانـیـن نـەبـــــــــــــەردیـن
کـــــوڕ و کـچـــــان شــان بـە شـــان خـەبــــــات دەکـــــەیـن بـێـوچـــــــان
بـۆ رزگــــــــــاری کـوردســــــــــتـان بـێ بـاکــــــــــیـن لـە دوژمــــــــــنـان
خـۆڕاگــــــریـن کــــــۆڵ نــــــــادەیـن
تـا بـە ئــــــــــاواتـمـــان دەگـــــــەیـن کەرکـووک : ١٩٩٣
ئـاڵاکـەمـان
ئــــــــــــاڵاکـەی کـوردســــــــــــتـانـم ئــــــــاڵای رەنـگـیـن و جــــــــــوانـم بـشـەکــــــــــێـوە لـە ئـاســـــــــــمـان
خـۆشـــــــەویـسـتـر لـە گــــــــــیـانـم
ئـــــــــاڵای بـــــــەرز و پـیــــــــرۆزم رەنـگ ســـوور و ســپی و ســـەوزم رۆژەکــــــــــەت ئــــــــــــازادیـیــــــە هێــــــمـاشــە بـۆ نـــــــــــــــەورۆزم
ئـــــــــاڵاکـەم رێــــــــزت دەگــــــریـن لـە هـــــەر شــــوێـنـێـکـدا بـــــــژیـن لـە دڵـــــــــــــمـانـدا شــــــــــــیـریـنی
بـە تـــــــــۆوەیـە سـەربـــــــــەرزیـن نەرویـج : ٢٠٠٠
خـونچـــەگـوڵـم کـچــــــــــۆڵـەی کوردســـــــــــــتـانـم خـونـچــــــــەگـوڵـێـکی جــــــــــوانـم دڵـــــــــــــپـاک و بـێ تـــــــــــــاوانـم وەک بـەفـــــری ســەر کـێــــــــوانـم
ژیـــــر و وريــــــــا و بـەهـۆشـــــــم بـۆ زانــــــــــــــیـن بـە پـەرۆشـــــــم لـــێـو بـە خــەنــدە و رووخـۆشــــــم جـــــــــلی کـــــــــوردی دەپـۆشـــــــم
لـە بـاخـچــــــــەی مـنــــــــــــــداڵانـم لـەگـــــەڵ بــــــــرا و خـوشـــــکـانـم هـــــــــــاوڕێ دڵـســـــــــــــۆزەکـانـم سـوپـــــــــــــــــــــــاس بـۆ دادەکـانـم
نـەرویـج : ٢٠١٩
پـەپـــــوولـەم
پـەپـــــوولەی بـــــاڵ نـەخـشــــــیـنـم جــــوان و رووخـســــار شــــیـریـنـم
هـۆگــــری گـەشـــــت و گـــــــوزارم شــــەیـدای گـــــــوڵ و گـوڵـــــــزارم
لـە کـوردســـــــــــــتـانـە مــــــــــاڵـم هـــــاوڕێی گــــــــوڵ و مـنــــــــداڵـم
ئـــــــــاوەدان بـی کـوردســــــــــتـان پــــڕ لـە گـــــوڵ و گـوڵســـــــــــتـان
مـنـــــــداڵان بـا یــــــــاری کــــــەیـن یــــــــاری کــــــــورەواری کــــــەیـن
مـن وا خـــــــۆم دەشــــــــــــارمـەوە ئـێــــــــوەش زوو بـمـــــــــدۆزنـەوە
نەرويـج : ٢٠٢٠
Comments