top of page

هۆڵی خوێندنەوەی منداڵان



عەلی حەمەڕه‌شید بەرزنجی

......


سیڤا: دەی دەی وەرن پێکــــــەوە بە دڵێکی خۆشـــــەوە ئــــامــــادەبن بابـــــڕۆین بۆ ھـــــــۆڵی خوێندنـــەوە   *   *   * دەی با بڕۆین ئێمەی گوڵ بۆ خۆراکی مێشــــک و دڵ کە ئەویش ئاشــــــــکرایە ھەر لە خوێندنەوە دایـــــە کۆرس: ئەوا ھــــاتین سیڤا گیان ھاوڕێ ئـــــــازیزەکەمان سوپاسی ھەستت دەکەین چاک لە مەبەستت دەگەین سیڤا: باش بزانن ھــــــاورێَیان شوێنێکی ڕازاوەو جــــوان ھەیە بەناوی ھـــــــۆڵی خوێندنەوەی مـــــــــنداڵان   *   *   * نــــامــــێلکەو کتێبی زۆر پڕ بـــــــابەتی جۆراو جۆر لە چیرۆک و ھـــــــــــۆنراوە تیا ئـــــــــامادەکـــــــراوە   *   *   * یان گۆڤاری ڕەنگاو ڕەنگ ڕەنگین و ڕازاوەو شــــەنگ تایبەتن بۆ مــــــــنداڵان بە سوودن بۆ ئێمەی جوان   *   *   * بەڵام لـــەوێ وەک من بن زۆر بێ دەنگ و ھـــێمن بن حەزتان لە چ شتێک بوو دەیخەنە بـــەر دەستان زوو   *   *   * بیخوێننەوە بـــە جــــوانی ھەموو لاپە ڕەکـــــــــــانی دەبێ ئـــــــاگــاداریان بن وەک چـــــــــاو بیان پارێزن   *   *   * باش بزانن ھــــــــــاوڕێیان شوێنێکی ڕازاوەو جـــــــــوان ھەیە بەناوی ھـــــــــۆڵی خوێندنەوەی مــــــــــــنداڵان.


Comments


bottom of page