وتەکـــانی مامۆستا...هۆنراوە بۆ منداڵان....هۆنراوەی :عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Apr 24, 2022
- 1 min read
وتەکانی مامۆستا
هەر کـــــە مامۆستا دەدوێ
بە وشـــــەی شیرین شیرین
هێندە ئاســـــــــــودە دەبم
دڵ پڕ لــــــە هیوا بۆ ژین
...
وتەکــــــــانی مامۆستا
بەرەو ئامــــــانجم دەبەن
بۆ ئەوەی سەرکەوتووبم
وزە و تینــــــــم پێدەدەن
...
بۆیە منیش کۆڵنــــــادەم
کۆشش دەکەم بەردەوام
بەگورجی هەنگاو دەنێم
لەسەر وتەی مامۆستام
بۆ گەیشتن بە ئامــــــانج
ماندوو بوونی زۆر دەوێ
هەرکەسێک ماندوو نەبێ
ئەستەمە کە سەرکەوێ
...
٢٠٢١/٨/١٤


Comments