پابەندم بە ڕێنمایی
- alihamarashid
- Jun 29, 2020
- 1 min read
ڕزگار خدر
.
بەخۆشی ودڵنیایی
پابەندم بەڕێنمایی
ئەوەی کە پزیشکەکان
دایانناوە بۆ هەمووان
بۆ ئەوەی تەندروست بم
بەملاوئەولادا ناچم
دەستشۆردن پێش نانخواردن
خوویەکی جوانە لای من
بەسابوون وبەکەفاو
دەستەکان دەشۆم تەواو
کۆکیم پژمیم لە جێیە
دەستەسڕی خۆم پێیە
ئاوا خۆم نیشان دەدەم
بۆ خاوێنی نموونەم
Comments