پایتهختی ئاشتی
- Rostam Xamosh
- Mar 16, 2021
- 1 min read
هەڵەبجـەی ئـازیــز شـــاری شیرینـم هــەر ئــاوەدان بـی مەڵبەنـدی ژینـم تـــۆ ســەربـڵندی لــە گـشــت جیهانا جـــوان و ڕەنـگـینی لــــە کوردستانا
ئـەی هەڵەبجەکەم پایتەختی ئاشتی جـێـگـــەی شــــانـــازی وردو درشتی شــــــاری دێـریـنـی پـێکـــەوە ژیانی بـاوەشـــی ســــۆزو ئـەویـنـی گیانی
شـارەجـوانـەکـەم تـۆ خۆشەویستی تـۆی لـە نێو دڵان، لـە بیـر و هەستی ئـازیز و شیرین، وەک سۆمای چاوی پایتەختی ئـاشتـی جوانتریـن نـاوی
ڕۆستهم خامۆش - ههولێر

Comments