پێکەنین ....شیعری ئەمین محەمەد
- alihamarashid4
- Mar 13, 2021
- 1 min read
Updated: Mar 14, 2021
تەماشاکەن ئەومنداڵە
تەمەنی تەنیایەک ساڵە
وردیلانەولوتی قنجە
ددانی دەڵێی برنجە
کاکۆڵی زەردێکی خاوە
لەسەرشانی ڕاوەستاوە
هەرخەریکی گڕوگاڵە
خۆشترین ئاوازی ماڵە
بابە،بابە و دایە،دایە
ڕێک وەک دەنگی مۆسیقایە
چەندجوانە پێدەکەنێ بۆ م
دەچم دەیهێنم بۆلای خۆم
ئینجادەست ئەکەین بەیاری
دەبین بە هاوڕێ یەکجاری
٢١/١/٢٠٢١
Comments