top of page

چوار هـۆنراوە بۆ منـداڵان.. و: رەزا شـوان

چـوار هـۆنـراوە بۆ منـداڵان.. و: رەزا شـوان


ree

١ـ کێ بـای بـیـنـیـوە؟ هـۆنـراوەی: کریسـتینا روسـیتی

کـێ بــای بـیـنـیـوە ؟ نـە مــن و نـە تــۆ بـەڵام کـاتـێـک کە گـەڵا شۆڕەوەبـووەکـان دەلـەرێـنـەوە بـا تـێـدەپــەڕێ

کـێ بــای بـیـنـیـوە ؟ نـە تــۆ و نـە مــن بـەڵام کـاتـێـک کـە دارەکـان دەچـەمـێـنـەوە سـەریـان دادەنـەوێــنـن بـا تـێـدەپــەڕێ

٢ـ منــداڵـێکی شـاد.. هـۆنـراوەی: ئانـۆیمـوس

خانـووەکەم سـوورە.. خانـوویـەکی بچـووکە مـن مـنـداڵـێـکی شـادم بـە دڕێـژایی رۆژ پـێـدەکـەنـم و یـاری دەکـەم بـە دەگـمــەن دەگـریــم

دارێـکـم هـەیـە.. دارێـکی سـەوزە لـە خـۆردا ســێـبـەرم بـۆ دەکــا کـاتـێـک کـە هـەمـوو شـانـۆکـانـم تـەوادەکـەم بـە زۆری لـەژێــریـدا دادەنـیـشــم


ree

٣ـ لەوێدا پياوێکی پیری ریشدار هـەبوو.. هـۆنراوەی: ئەدوارد لـیر

لەوێـدا پـیـاوێکی پـیری ریـشـدار هـەبـوو کـێ وتـی:" مـن وا دەتـرسـام دوان لـە کـونــدەپـەپـوو و مـریـشـک لە پێنـاوی کڵاوکـوڕەیەک و کـەوێـک" هـەمـوویـان لەنـــاو ریـشــمـدا هـێـلانـەیـــان کـرد

٤ـ پەرتـووکـێکـم کـردەوە.. هـۆنـراوەی: جـۆلیـا دۆناڵـدسـۆن

پەرتـووکـێکـم کـردەوە و بە رێـگایـدا هـەنـگاوم نـا ئـێـســتا کـەس ناتـوانێ بمـدۆزێـتـەوە کورسییەکەم، ماڵـەکەم، رێـگاکەم، شـارەکەم، بە جـێهـێـشـتن جـیهــان لـە دوامــەوەیـە


ree

(*) دەقـی ئەو هـۆنـراوانە کە بۆ منـداڵان نووسـراون، لە زمـانی ئینگـلیزییەوە وەریـانـم گـێڕا بـۆ کـوردی.



Comments


bottom of page