top of page

چەتر و (با)


.

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

.

(با) یەکی توند هەڵیکرد

چەترە جوانەکەمی برد

لەبەر بارانی بەتاو

جلەکانم بوون بە ئاو

لە شوێنێکدا ڕاوەستام

بۆ چەترەکەم دەگەڕام

چەند خۆش بوو( ڕاسا ) ی هاوڕێم

وتی ( ئایان ) ئێستا دێم

ئەو چەترەی دۆزیمەوە

هەر بینیم ناسیمەوە

زانیم ئەو چەترە نوێیە

چەترەکەی تۆی هاوڕێیە

بۆیە هێنامەوە بۆت

بەکاری بێنە بۆ خۆت

...

٢٠٢١/٢/١٨



Comments


bottom of page