ژینگهپارێزم
- Rostam Xamosh
- Jun 24, 2020
- 1 min read
ژیـنـگــەپــارێـــــزم دڵسۆزی خــــاکــم
پەروەردەی دەستی سێ کـەسی پـاکــم
ئـەوانـیـش دایـــەو بــابــەو مـامــۆستا
هـەر سێکیان بــۆ مـن ڕوونــاکـن ئێستا
ژیـنـگـەپــارێـــــزم شـەیـدای سروشتم
پـــاک و خــاوێـنــم جــوانـــە ڕەوشتم
شــــارم پیس نـاکـەم بەزبـڵ و خاشـاک
لــە نێـو دڵـمـایــە خـۆشـەویستی خـاک
ژیـنـگـەپــارێـــــزم مــن جوانـیـم دەوێ
مـن دۆستی ژینم شــــارم خـۆشــدەوێ
وڵاتـی شـیـریـن کـوردســتـانــی خـــۆم
خـۆشـەویسـتـە لام نیـشـتـمانـی خـــۆم
ڕۆستەم خامۆش

Comments