top of page

ژینگه‌ی كوردستان




بــە دارســـــتـان و بــــاخی

بەکێڵگەو دەشـت و شاخی

بـەبـــاڵـنــدەو گـیـــانـــداری

چـەم و کـانـی و ڕوبـــــاری

ژینگـەی ئـەم کـوردســتانــە

پـــــاک و دڵگیــر و جـوانـــە

لەکاتـی گەشـت و سـەیـران

چون بۆدەشت و سەرکێوان

کــاتـــێ دەگــــەڕێـــمــــەوە

کـە بەرەو مـــاڵ دێــمــــەوە

چـــــاو دەگێــڕم لـــەونـــاوە

چـــی پــاشـمـاوەم جێـمـاوە

کـــۆی دەکــەمـــەوە تـــەواو

دەیـبـەم بـۆ جێگەی شـــیـاو

بـەهــەمــوو تـوانــاو هـێــزم

ژیــنـگـەکــــەم دەپـــارێـــزم


ئەمین محەمەد

コメント


bottom of page