ژینگە دۆست
- alihamarashid
- Oct 15, 2020
- 1 min read
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
.
لە سەیران و لە گەشتا
لە گرد و دۆڵ و دەشتا
بابە و دایە و خزمانم
لەگەڵ گشت ھاوڕێکانم
وەک (ژینگە دۆست) دەمناسن
ڕێزی زۆرم لێدەگرن
چونکە لەوە دڵنیام
لای ئەوان وەک پێشەنگ وام
دوای تەواو بوون لە سەیران
ئەوانیش لەگەڵ مندان
بە یەکەوە وەک یاری
بە گیانی پڕ ھاوکاری
چی پاشماوەیەک ھەبوو
کۆی دەکەینەوە ھەموو
چەند کیسێکمان ھێناوە
بۆ خاشاک و پاشماوە
تا ئەو شوێنە خاوێن بێ
بۆ ئەوەی دوای ئێمە دێ
......
٢٢/١/٢٠٢٠
سڵاو و ئەمکاتتان باش، کاک بەڕێزم،
ناوم بێن پریست، و من مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆی ئیندییانا (لە ئەمریکا) دام. پڕتووکی فێربوونی کوردی دەنووسم، و چەندین ڕاهێنان تێیدا سەرچاوی خۆماڵی کوردی بە کار دەهێنم. چوونکە ئەو سەرچاوەیانە بریتیە لە مادەی کۆپی رایت کراوە، بۆ ئەوەی پێویستە کە ئیجازە و ڕێگەدانتان وەر بگرم.
ئایا دەتوانم ئەم شێعرە لە پڕتووکەکە دا تێ بکەم؟